27ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران برِیاری دامه‌زراندنى 100 پله‌ى وه‌زیفى بۆ سنووری قه‌زاى سۆران و ده‌ورووبه‌ری راگه‌یاند. له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لى به‌رِێوه‌به‌ری به‌شى په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى پۆلیسى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌م 100 پله وه‌زیفییه‌دا 55 كارمه‌ند بۆ به‌شى گرتن و گواستنه‌وه‌ى سۆران و 18 كارمه‌ند بۆ بنكه‌ى پۆلیسى ئاكۆیان له سنووری قه‌زاى رواندز و 10 كارمه‌ند بۆ بنكه‌ی دۆلى مه‌له‌كان له سنووری شارۆچكه‌ى خه‌لیفان و 17 كارمه‌ندیش بۆ بنكه‌ى پۆلیسى نزاریا له سنووری قه‌زاى مێرگه‌سۆر ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: بریاریش وایه له رۆژى 1ی نیسانی داهاتوو به دواوه له سنووری هه‌ر سێ قه‌زا فۆرمى دامه‌زارندنه‌كان دابه‌ش بكرێت و به پێی رێنماییه‌كانیش پێویسته ئه‌وانه‌ى فۆرمى دامه‌زراندن پرِ ده‌كه‌نه‌وه بروانامه‌ى ناوه‌ندى به‌سه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت.