مەراسمی یادی 25 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجە وئەنفال لە پەرلەمانی ئەوروپا

مەراسمی یادی 25 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجە وئەنفال لە پەرلەمانی ئەوروپا
27ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپابە هاوکاری رێکخراوی جیانیUMPO بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و دیپلۆماتکارانیوڵاتان لە برۆکسێل و نوێنەرانی پارت و رێکخراوە سیاسیە کوردستانییەکان و ژمارەیەکلە کەسایەتی سیاسی کوردستانی لە ئەوروپا بەرێوەچوو.

لە دەستپێکی مەراسیمەکە پرۆفیسۆر جوانا سیریژنئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و جێگری سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەوروپاوتەیەکی بە ناوی پەرلەمان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

ئینجادلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لەوتەیەکدا وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان سوپاسی پەرلەمانتارانی ئامادەبوونی ئەوروپیو چالاکوانانی کرد بۆ پشتگیریان لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان و کورتەیەکی لە مێژوویسیاسەتی جینۆساید دژی گەلی کوردستان هەر لە سیاسەتی بە عەرەب کردنی کوردستان و بێسەرو شوێن کردنی برایانی فەیلی و 8000 بارزانی و دواتر کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفالپێشکەش بە ئامادەبووان کرد. لە تەوەرێکی تری وتارەکە دلاوەر خالید ئاژگەیی داوایلە پەرلەمانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا کرد کە جێنۆسایدی کورد بە فەرمی بناسێنێت.

لەبەشێکی تری مەرسیمەکە هەر یەکە لە بەرێز هانس پورت گێترینگ ئەندام و سەرۆکی پێشوویپەلەمانی ئەوروپا و بەرێز ئانا گۆمێز رێکخەری دەرەوەی گرووپی سۆشیالیست ودیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و بەرێز ستروان ستیڤێنسۆن سەرۆکی لێژنەیپەیوەندی لەگەڵ ئێراق لە پەرلەمانی ئەوروپا و بەرێز یۆرگن کلوتە ئەندامی پەرلەمانو سەرۆکی گروپی دۆستایەتی کوردی و بەرێز محەمەد عەبدوڵڵاباڵویزی ئێراقی فیدیراڵ لەبەلجیکا وەتەیان پێشکەش کرد و پشتگیری خۆیان و گروپەکه‌یان لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆدۆزی رەوای کورد دوپاتکردەوە و جەختیان لە سەر ئەوە کرد کە دەبێت کۆمەڵگەینێودەوڵەتی بە شوازێکی فەرمی دان بە جێنۆساید دژی کورد بنێت و کار بکات بۆ ئەوەیجارێکی تر لە هیچ شوێنێکی جیهان دووبارە نەبێتەوە
Top