27ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى ئه‌و ده‌ستدرێژيه تيرۆرستيه ئيدانه ده‌كات كه سه‌رله‌به‌يانيى دوێنێ سێشه‌ممه كرايه سه‌ر كاروانى ئۆتۆمبيله‌كانى قايمقامى خورماتوو و تيايدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خورماتوو و نوێنه‌رێكى كوردى خورماتوو له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى تكريت شه‌هيد بوون و قايمقامى خورماتووش به سه‌ختى بريندار بوو. هه‌روه‌ها داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كات تاوانباران بدۆزنه‌وه و بدرێنه دادگا، هه‌موو هه‌وڵێكيش بدرێت بۆ گارانتيكردنى ئاسايشى هاووڵاتيان و پاراستنى سه‌روماڵيان.
هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و ئه‌وپه‌ڕى هاوده‌ردى و هاوخه‌ميان له‌گه‌ڵدا ده‌رده‌بڕين، هيواى چاكبوونه‌وه و ساغى و سه‌لامه‌تيش بۆ قايمقامى خورماتوو ده‌خوازين.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان.
27ى ئازارى 2013