نێچيرڤان بارزانى و به‌رپرسانى كورد له ئه‌نقه‌ره پرۆسه‌ى ئاشتى تاتوێ ده‌كه‌ن.
له دیدارێكدا كه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى ئاماده‌ى بوون، باس له پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا كرا و هه‌ردوولا بۆچوونى خۆیان له‌مه‌ڕ ڕه‌وشى ناوچه‌كه به گشتى و هه‌نگاو و په‌رسه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى و چۆنیه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و پێشهاته‌كاندا، ئاڵوگۆڕ كرد.
نێچیرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌رێنى سه‌یرى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كات و هیواخوازه بگاته ئه‌نجامى خوازراو، هه‌روا دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه بۆ هه‌ر هاوكارى و پشتگیریه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئاماده‌یه و له هه‌وڵه‌كانیشيدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕوونيشى كرده‌وه كه ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌كدا ڕۆڵێكى ئه‌رێنى يه و باسى له‌وه كرد كه له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌يه‌كى ستراتيژى بێت نه‌ك تاكتيكى، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربكه‌وێت.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانینه پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى دۆزى كورد له توركیا و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه هاوكار بن، چونكه ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوو گه‌لى كورد و تورك و هه‌موو گه‌لانى توركيا و ناوچه‌كه‌دايه.
لاى خۆيانه‌وه هاوسه‌رۆكانى (كه‌جه‌ده) سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هه‌وڵى به‌رده‌وامیان له پشتگیريكردن له پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى دۆزى كورد له توركیا، ئاماژه‌شيان به‌وه دا كه ئێستا ناوچه‌كه به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت؛ بۆیه سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه پێویستى به هه‌وڵى هه‌موو لایه‌كه و به تايبه‌تيش پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان له پرۆسه‌كه به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ هه‌وڵى به‌رده‌وامیان و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى دۆزى كورد له توركیا.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئاشتى و ديالۆگ سه‌بر و ته‌حه‌مه‌لى ده‌وێ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش هاوكار ده‌بێ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، هه‌موو لايه‌كيش ده‌بێ هاوكار بن تا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت و بگاته ئه‌نجام.
له لايه‌كى ديكه‌وه پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، هه‌ر له ئه‌نقه‌ره نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى ناوه‌ندى گشتيى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى (به‌ده‌په)یان كرد و له لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و گويلتان كشاناك هاوسه‌رۆكانى به‌ده‌په و ئه‌حمه‌د تورك و ئايسه‌ل تۆغلۆك هاوسه‌رۆكانى كه‌جه‌ده و خانمه سياسه‌تمه‌دارى كورد له‌يلا زانا و سڕڕى ساكيك ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى توركيا پێشوازى كران.
له دیدارێكدا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و گويلتان كشاناك خۆشحاڵيى خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشان دا و ستایشى هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له پشتگیريكردنی پرۆسه‌ى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له توركیا، هه‌روه‌ها باس له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئه‌و هه‌وڵانه كرا كه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه له ئارادان، هه‌ردوولاش كۆك بوون كه ئه‌م پرۆسه‌يه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد ده‌ستى پێكردوو، هه‌نگاو و ده‌سكه‌وتێكى گرنگه و پێويسته هه‌مووان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه؛ هاوكار بن.
نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هاوكارى و پشتگيريى پرۆسه‌كه، ڕاشيگه‌ياند كه هانى هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سوود له‌م ده‌رفه‌ته بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا وه‌ربگرن.
لاى خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى به‌ده‌په سوپاسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیريى به‌رده‌وامى له پرۆسه‌ى ئاشتى و پرسى كورد له توركیا و له‌مباره‌یه‌وه به تايبه‌تى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز و گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند و هیواى خواست له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد كه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيادا؛ ديد و بۆچوونى به‌ده‌په و لايه‌نى كوردى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى وه‌رگرتووه.
دواتر له وه‌ڵامى پرسيارى ڕۆژنامه‌نووساندا؛ نێچیرڤان بارزانى و سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش تيشكيان خسته ناوه‌ڕۆكى ديداره‌كه‌يان و نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ پيرۆزبايى جه‌ژنى نه‌ورۆز و تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسه‌كه، سه‌ردانى به‌ده‌په‌يان كردووه و په‌يامى ئاشتيانه‌ى ئه‌م نه‌ورۆزه‌ى ئۆجالان و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركياى له پرۆسه‌ى ئاشتيدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش خۆشحاڵيى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى بۆ ناوه‌ندى گشتيى به‌ده‌په ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران له پشتگيرى و هاوكاريى پرۆسه‌ى ئاشتيدا ده‌ربڕى، هيوايشى خوست كه به هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك پرۆسه‌كه؛ چاره‌سه‌ريى پرسى كورد له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بێنێت.
دواى ئه‌وه‌ش نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى؛ كۆتاييان به سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ ئه‌نقه‌ره هێنا و ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌يشتنه‌وه هه‌ولێر.
