نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان ڕه‌وشى ناوچه‌كه و پرسى كورد له توركيا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، ڕه‌وشى ئێستاى ناوچه‌كه به گشتى و عيراق به تايبه‌تى و دوايين پێشهاته‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسيى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قسه و باسيان لێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر چۆنيهتيى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه ئابوورى و بازرگانييه‌كانى نێوان توركيا و عيراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا هه‌ردوولا ئاماده‌ييان نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌يه‌كى ديكه‌ى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيادا بكرێت و له هه‌ردوولاوه ڕێكارى تايبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بگيرێته به‌ر.
پرسى كورد له توركيا و ئه‌و پرۆسهيهى كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى خۆشحاڵه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسه‌كه ده‌كات، له‌م پێناوه‌شدا بۆ هه‌موو هاوكارييهك ئاماده‌يه و هيواى خواست پرۆسه‌كه بگاته ئه‌نجامى خوازار و كۆتايى به شه‌ڕ و توندوتيژى بێت، هه‌موو لايه‌كيش به جددى كار بۆ ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى كه بۆ ئاشتى و چاره‌سه‌رى هاتووه‌ته ئاراوه، بقۆزنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا سوپاسى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى له پشتگيريى پرۆسه‌كه و هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌يشتن به ئه‌نجامێكى باش و چاره‌سه‌رى و بهديهاتنى ئاشتى و ئارامى كرد، ڕۆڵى هاوكارى و پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيشى له پرۆسه‌كه‌دا؛ به گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ڕه‌وشى سووريا و ڕووداو و پێشهاته‌كانى كرا و هه‌ردوولا نيگهرانيى خۆيان له به‌رده‌واميى ئاڵۆزبوونى ڕه‌وشى وڵاته‌كه و به تايبه‌تيش فراوانبوونى به‌رده‌وامى مهينهتييه مرۆييه‌كان و زيادبوونى ڕۆژانه‌ى ڕێژه‌ى په‌نابه‌ران ده‌ربڕى، جه‌ختيشيان له‌سه‌ر پێويستيى دۆزينه‌وه‌ى ڕێگهچارهيهك بۆ كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان و ڕێگه‌گرتن له‌و مهينهتييه مرۆييه‌ى گه‌لى سووريا تێى كه‌وتووه؛ كرده‌وه.
