بەهۆی ڕووخانی کۆگایەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون
بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕائید عەلادین عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند سهعات ١٠:٣٠ خولەک بەهۆی ڕووخانی کۆگایەکی کۆمپانیای ئاسیاسێل لە فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی کوردستان، کرێکارێک گیان لەدەست دا و دوانی دیکەش بریندار بوون.
گووتیشی هۆکاری رووداوهکه هێشتا روون نییه بهڵام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
