مه‌كته‌بى سیاسى پ.د.ك په‌یامێكى بۆ 25 ساڵه‌ى یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند
شه‌هید بوونی پێنج هه‌زار كوردی بێ دیفاع له چه‌ند چركه‌یه‌كدا خه‌مێكی قوڵه له ویژدانی هه‌موو گه‌لی كوردستاندا و برینێكه سارێژبوونه‌وه‌ی سه‌خته، به‌ڵام هاوارێكیش بوو ویژدانی نووستووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و جینۆسایدكردنی گه‌لێك به ئاگا هێنایه‌وه كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك بوو لێی غافڵ بوو یان به ئه‌نقه‌ست و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته نه‌گریسه‌كانی راگرتنی پارسه‌نگی هێز و بهرژهوهندییهكاندا خۆیان لێ بێ ئاگا كردبوو، له‌پشته‌وه‌ی په‌رده‌یش دنه‌ی رژێمی به‌عسیان ده‌دا و چه‌كی كیمیایی و قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تیان پێ ده‌فرۆشت. له‌م روانگه‌یه‌وه دۆزی ره‌وای كورد، له‌پاڵ به‌رخودانی 100 ساڵه و خه‌باتی رزگاری نیشتمانی، به راده‌یه‌كی زۆر قه‌رزاری شه‌هید بوونی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له‌مه‌دا كه هه‌ڵوێستی كه‌ڕ و كهڕبووی جیهانی راچڵه‌كاند و چاوی كوێریانی له ئاستی ئه‌م گه‌له كرده‌وه.
له كاتێكدا ئه‌و هه‌وڵانه كه له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌درێن بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به‌رز ده‌نرخێنین و هاوكاری هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌كه‌ین، هاوكات دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه و هه‌موو ئه‌و تاوانانه بكاته‌وه كه رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ده‌رهه‌قی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامیان داوه.
هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژگاری ئه‌مڕۆمان و ئازادی و گه‌شه‌كردن و حوكمڕانی خۆیی له عێراقی فیدراڵ‌دا به‌رهه‌می ئه‌و خوێنه پاكژهیه له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چۆڕا. بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش توانای تایبه‌ت و گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره نه‌گریسه‌كانی ئه‌و تاوانه به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌وه بسڕێته‌وه و ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و گوزاریی فراوانتریان پێ بگه‌یه‌نێ.
له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی رێی رزگاری كوردستان داده‌نه‌وێنین و هاوخه‌می خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئه‌نفال و هه‌موو تاوانه‌كانی به‌عس و رژێمه‌كانی دیكه‌ی عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و توانا سیاسییه‌كانمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه گه‌وره‌یه‌ی له ئه‌ستۆمانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ربه‌رز.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
15ى ئادارى 2013
