د.مەحمود عوسمان: سەرکردایەتی ھەرێم خەریکی راوێژکردنە بۆ ئەوەی دوا ھەڵوێستی خۆی رابگەینێت
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: سەرکردایەتی کورد خەریکی راوێژکردنە لە گەڵ لایەنە دەرەکی و ناوخۆییەکانی عێراقیش و بڕیارە سبەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بۆیە پێویستە رای ھەموو لایەنەکان وەربگرن و ئەوکات دوا کۆبوونەوە دەکرێت وھەڵوێستی خۆیان ڕادەگەینن.
عوسمان ئاشکراشی کرد کە رەنگە راوێژکردن لە گەڵ لایەنەکان لەناو حکوومەتی عێراقیش بکرێت، بەڵام بەئاشکرا نابێت، چونکە حکوومەتی عێراق پێی شەرمە سازش بکات، لە کاتێکدا بە ئاشکرا سازش بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکەن.
