نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یه بچێته په‌رله‌مان
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند \"بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان شتێكی ئاساییه، به‌ڵام بێگومان شێواز و میكانزمی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره\"".
راشیگه‌یاند \""هه‌ركاتێك په‌رله‌مان داوای عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات، ئه‌وا ئاماده‌ییه بچێته په‌رله‌مان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بداته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بوونی دیاری نه‌كراوه\"".
هاوكات تاریق جه‌وهه‌ر، راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند \""پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبووین كه عیماد ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماده‌بێت، ئه‌وكات ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا قسه كرابوو كه ئاماده‌ى دانیشتنێكى په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام به‌هۆى سه‌رقاڵبوونییه‌وه نه‌یتوانى ئاماده بێت\"".
له‌وباره‌وه سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێ \""حكومه‌ت بانگهێشتكردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ كات به‌هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی كار و سه‌رقاڵ بوونه‌وه ئه‌مه دواده‌كه‌وێ كه ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه\"".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان داواكراوه، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند \"" ئه‌وه په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان داوای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تیش بكات، ئه‌وا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌یه بچێته په‌رله‌مان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بداته‌وه\""."
