وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پوولی نوێی پۆستە چاپ دەکات و کاریان پێدەکات
بەپێی بۆندێک کە لەگەڵ چاپخانەی (Green Glory) ی لوبنانی مۆرکراوە بۆ ئەمساڵیش بەرێوەبەرایەتی پۆستەی هەرێم چوار جۆری نوێی پوولی پۆستەی چاپکرد و ئێستاش ئەو پوولە تازانە کاریان پێدەکرێت .
پوولەکانی پۆستەی چاپکراو لە ساڵی ٢٠١٣ پێکهاتوون لە : -
١-منداڵێکی کورد لە کاتی چوونە رێواسان – چیای قەندیل بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (نەوزاد محەمەد) و نرخی پوول (٢٥٠) دیناری عێراقی .
٢-مۆنۆمینتی هەڵەبجە بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (یونس محەمەد) و نرخی پوول (٥٠٠) دینار .
٣-پەرستگای لالش بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (نەوزاد محەمەد) و نرخی پوول (١٠٠٠) دینار .
٤-شوێنەواری مێژوویی گوندی (خەنس) لە هەرێمی کوردستان و نرخی پوول (٥٠٠٠) دینار .
شایانی باسە بۆ چوارەمین ساڵە پوولەکانی پۆستەی هەریمی کوردستان لە وڵاتی لوبنان و لە چاپخانەی (Green Glory) بە کوالیتیەکی بەرزی جیهانی چاپدەکرێن .
