بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت و كونسوڵی نوێی پۆلۆنیا تەكید لەسەر زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان هەردوولا دەكەن

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت و كونسوڵی نوێی پۆلۆنیا تەكید لەسەر زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان هەردوولا دەكەن
12ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- دوێنێ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەرێز رۆمان خاتە زیكویچ كونسوڵی نوێی وڵاتی پۆلۆنیا لە هەرێمی كوردستان كرد.


لە دیدارێكدا كە بەرێز زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی هەرێمی لەم وڵاتە ئامادەبوو، بەرێز رۆمان خاتە زیكویچ كونسوڵی نوێی پۆلۆنیا لە هەرێم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی بۆ هەرێمی كوردستان و وەرگرتنی ئەم پۆستە وگوتی\" وای دەبینم ئەم خاكە خاكێكی مژدە بەخش بۆیە زۆر خۆشحاڵم بە هاتنم و بینینی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لە تەواوی بوارەكانی دا و هیوادارام بتوانی ئەو ئەرك و بەرپرسیارەیەی كە لەسەر شانمە لە ماوەی كاركردنماند لە هەرێم جێبەجێ بكەن ئەویش كە خۆی دەبێنتەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان پۆلۆنیا و هەرێمی كوردستان لە بواری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری و زانستی و پەروەردەو كلتووری و پێش كەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی هەردوولا.
هەروەها گوتی \"" وڵاتی پۆلۆنیا خوازیارە بە شێوەیەكی بەرچاو بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بینادنانی هەرێمی كوردستان دا بكەت و لە هەمان كاتیشدا پەیوەندییەكی پتەو لەگەڵ هەموو دامەزراوەكانی ئەم هەرێمە دروست بكات.
لەلایەن خۆیەوە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەخێرهێنانی بەرێز رۆمان خاتە زیكویچ كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارە نوێیەكەیدا و پشتگیری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت بۆ ناوبراو دووپات كردەوەو دەست بەكاربوونی بەرێزیانیش بە هەنگاوێكی باشی وەسف كرد لە بواری زیاتر برەودان بە پەیوەندی پۆلۆنیا لەگەل هەرێمی كوردستان ، هەروەها هیواشی خواست دەست بەكاروبوونی كونسوڵی نوێی رۆمانیا لە هەرێم ببێتە فاكتەرێكی بەهێز بۆ زیاتر بەرفراوانبوونی بازنەی هاوكاری و هەماهەنگی و زیاتر ئالوگۆڕی شاندی هەردوولا لەسەر هەموو ئاستێك.
لەدرێژەی وتەكانی دا \"" بەرێزیان باس لە سیاسەتی كرانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە كردو گوتی\"" هەرێمی كوردستان دەرگای واڵایە بە رووی وڵاتانی جیهانەوەو بەتایبەتی وڵاتانی خاوەن ئەزموونی سەركەوتوو و خوازیارە زیاتر سوود لە ئەزموونی ئەم وڵاتانە بەگشتی و وڵاتی پۆلۆنیا بەتایبەتی وەربگرێت . هەروەها ئاماژە بە سەردانی چەندین شاندی هەردوولا كردو رۆڵی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی پۆلۆنیای بەرز نرخاند لە بواری بەرەو پێش بردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و هیوای خواست كە حكومەتی پۆلۆنیا پتشگیریەكی تەواو لە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات ."
Top