له‌ به‌عشیقه‌ یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان رۆژی جیهانی ئافره‌تان به‌رز راده‌گرێ

له‌ به‌عشیقه‌ یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان رۆژی جیهانی ئافره‌تان به‌رز راده‌گرێ
10ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌ ئاماده‌بوونی عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی 14 ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و د. ڤیان سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حزبی و حكوومیی و په‌رله‌مانتارانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ئافره‌تان، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان رێوره‌سمی به‌رز راگرتنی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان له‌شارۆچكه‌ی به‌عشیقه‌ به‌رِێوه‌چوو، له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی 14 ئاماژه‌ی به‌رۆڵی ئافره‌ت كرد له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و به‌ رۆڵێكی گرنگی باس كرد له‌به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان و به‌شداری كردن له‌كایه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌.
به‌رپرسی لقی 14 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه‌ داكۆكیكارێكی سه‌ر سه‌ختی مافه‌كانی ئافره‌ت بووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی رێبه‌ری بزافی رزگاریخوازی كورد بارزانی نه‌مر یه‌كه‌مین رێكخراوی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان به‌ناوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان دامه‌زراوه‌.

دواتر ژماره‌یه‌ك گوته‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا و تێیدا دووپاتیان له‌گرنگیدان به‌ئافره‌ت و به‌شداری كردنیان له‌كایه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كرد، هاوكات رێز له‌ژماره‌یه‌ك ئافره‌تیش نرا.
Top