سەفین دزەیی: سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری بە ئاشكرا سەردانی چوارتایان كرد
لەم بارەیەوە سەفین محسن دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم كە یاوەری سەرۆك وەزیران بوو لەم سەردانەدا رایگەیاند: بە داخەوە ئەم هەواڵە بەم شێوەیە نییە كە هەندێ كەناڵ بڵاویان كردەوە، سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری چەندین وەزیر و بەرپرسانی حكومەتی سەردانی ئەو ناوچانەی كردو بەردی بناغەی زیاتر لە 80 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو بوارەكان بۆ ئەو دەڤەرە دانا. لە بەسەركردنەوەكەیدا بەڕێز سەرۆكی حكومەت لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری نوێنەرانی خەڵكی هەڵەبجەو پێنجوێن و سەیدسادق دانیشت و ئەوانیش بە تێروتەسەلی باسیان لە رەوشی ناوچەكەیان و پێداویستی و داواكاری هاوڵاتیان كرد.
دزەیی گووتی: بەهۆی بەرفراوانی ناوچەكە سەردانەكە كاتی زۆری خایاند، لەگەڵ ئەوەشدا سەعات 7:00 ئێوارە سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی سەردانی چوارتای كردو هاوشێوەی ناوچەكانی تر لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری چوارتا كۆبووەو ئەوانیش كۆمەڵێ داخوازی و پیداویستی هاوڵاتیانیان خستە بەردەم سەرۆكی حكومەت.
