سه‌رۆك بارزانی داوا له وەزیرە كوردەكان دەكات له به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه
موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بیژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به (رووداو)ی راگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا داوا له وه‌زیرانی كورد كرا بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و هه‌نگاوه دوای ئه‌وه‌دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد بودجه‌ی گشتی عێراقی تێپه‌ڕاند.
