رێنمایی خۆپاراستن له مین ده‌درێته گه‌شتیاران
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له ده‌زگای گشتیی كاروباری مین، ئاكۆ عه‌زیز، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌و رێنماییانه بریتی ده‌بن له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆپاراستن له مین و ته‌قه‌مه‌نی، له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و بلاَوكردنهوهی رێنمایی خۆپاراستن و بلاَوكردنهوهی پۆسته‌ری خۆپاراستن و دیاری كردنی ناوچه‌ی مین رێژكراو.
گوتیشی، هاوكات هێڵێكی ته‌له‌فۆنی بێبهرانبهریش ده‌كه‌نه‌وه كه ژماره 234ه و هاوولاَتیان له كاتی بینینی ته‌قه‌مه‌نی و مین ده‌توانن په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كاری پێویست جێبه‌جێ ده‌كات.
ئاكۆ عه‌زیز داوای له هاوولاَتیان كرد كه پێش ئه‌وه‌ی بچن بۆ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری، پێویسته پرسیار له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تیی ناوچه‌كه دڵنیا ببنه‌وه ئه‌مجار بچن گه‌شته‌كه‌ی خۆیانی لێ ئه‌نجام بده‌ن.
