بەبۆنەی 8ی مارس سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌ پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی كوردستان ده‌كات

بەبۆنەی 8ی مارس سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌ پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی كوردستان ده‌كات
له ‌رۆژی 8 مارس، رۆژی جیهانی ژنان به‌ ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ین و جارێكیتر له‌م یاده‌دا ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خۆمان به‌ داكۆكیكاری سه‌ره‌كی پرسی ئافره‌تان ماف ‌و یه‌كسانیه‌كانیان ده‌زانین، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین هه‌نگاوی گرنگمان ناوه‌ به ‌ئامانجی پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و به‌دیهێنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌ ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌كانی سه‌ر ژنان و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ جۆربه‌جۆره‌كان له ‌به‌رده‌میاندا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به‌بۆنه‌ى هاتنی 8 مارسه‌وه‌، جارێكی تر هه‌موتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ بایه‌خدان به ‌پرسه‌كانی ژنان و كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌ سروشتیه‌كانیان، بۆیه‌ سه‌رباری پیرۆزبای له‌ هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان، ده‌سخۆشییش له‌ هه‌موو هه‌ڵسوراوانی مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده‌ بكرێته‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو شێوازه‌كانی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكتركردنی دۆخی ژنان و دروستكردنی كۆده‌نگیه‌كی گه‌وره‌ بۆ به‌رگری له‌داخوازیه‌كانیان و جێبه‌جێكردنیان.
به‌رزو پیرۆز بێت یادی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان.


سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
Top