وتەبێژی پارتى: بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی ئیداری پێویستیمان بەپێداچوونەوەی سەرتاسەری ھەیە
جەعفەر ئیمینکی گوتیشی: ئەو کەموکورتییەی ھەیە بە ئەنقەست نەبووە، چونکە کەموکورتی ئیداری ھەر دەبێت و دەکرێت چارەسەری بکەین، بەڵام پێویستە لەم بارودۆخەدا ئێمە ھەموومان بەشێوەیەکی ئیجابی بیرکەینەوە و رەنگێکی جوان و پۆزەتیف بدەینە رای گشتی و وردەکارییە ئیدارییەکانیش گەر ھەبێت پێموایە بخرێتە دوای ھەڵبژاردنەکان و ستافی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بتوانێت بە باشی رۆلی خۆی ببینێت و ئەم کەموکورتیانە چارەسەربکەن .
ئیمینکی رونیشیکردەوە، بەرای ئێمە پێویستە شەراکەت لەسەر ئاستی حکوومەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و قایمقامەکان رەنگدانەوەی ھەبێت و ئەو تێبینی و رەخنانەی ھەیە پێویستە بە چاوێکی گشتی تەماشا بکرێت و ئێمە پێشوازی لە ھەموو تێبینیەکیش دەکەین و دەتوانین چارەسەری بکەین، ناکرێت بەشێوەیەکی حزبیانە تەماشای بکەین، چونکە ئەم بابەتە زۆر لەوە گەورەترە، لەبەرئەوەی ئەمڕَِۆ ھەرێمی کوردستان وەکو ئاوێنە لەبەرچاوی ھاووڵاتی دایە گەر کەموکورتی ھەبێت ناشاردرێتەوە ئینجا چ کەموکورتی پارتی بێت یاخود یەکێتی یاخود ھاوبەش بێت، بۆیە پێویستە چارەسەر بکرێن.
