6ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى 8ی مارس رۆژى جیهانی ئافره‌تان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان، بۆ رێزلێنان له ژنانی كوردستان و هه‌وڵ و ماندووبوونی بێ وچانیان له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی دوا رِۆژو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه و به‌رز رِاگراتنی رۆلQ و پێگه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، وه‌ك وه‌فاداری و رێزلێنان چه‌پكه‌گوڵی رێز‌و پێزانینیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له‌میانی ئه‌م چالاكییانه‌دا ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كوردستان و رێكخراوی ڤه‌ژین گوڵیان پێشكه‌ش به ئافره‌تانی سنووری بارزان و مێرگه‌سۆر و پیران و شێروان مه‌زن كرد، چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی تری كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م چالاكییانه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان به‌رِێوه‌ده‌چێت و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووكیش ده‌گرێته‌وه.