لە داهاتوویکی نزیكدا دەستەکانی نەزاهە و ئەنجومەنی راژەی هەرێمی کوردستان رادەگەینرێن

لە داهاتوویکی نزیكدا دەستەکانی نەزاهە و ئەنجومەنی راژەی هەرێمی کوردستان رادەگەینرێن
6ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: كارەكانی پێكهێنانی دەستەکانی نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجومەنی راژەی هەرێم هەنگاوی باشی بۆ نراوە و پێدەچێت لە داهاتوویکی نزیكدا رابگەینرێن.


وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان،سەعد خالید، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هەرچەندە پێكهێنانی ئەو دەستە و ئەنجومەنانە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە لە بودجەی ساڵی رابردودا ئاماژەیان پێكرابوو ودواكەوتوون ، بەڵام ئەمساڵ كاری پێویستیان بۆ كراوە.

سەعد خالید، گوتیشی: مەرجی پێكهێنان و دیاری‌كردنی سەرۆك بۆ ئەو دەستانە ئەوەیە كە دەبێت شارەزا و سەربەخۆ بن. لەو روەوە تا ئێستا سێ‌ كەس بۆ سەرۆكایەتی دەستەی نەزاهە داوایان پێشكەش كردووە و پێموایە كە لەكاتی دەستكردنەوەی پەرلەمان بە دەوام، تمانە بە یەكێیان بدرێت و دەستەكە رابگەیەندرێت.

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، گوتی: بۆ دیوانی چاودێری دارایش بەهەمان شێوە 2 كەس داوكاریان پێشكەشكردووە، بەڵام زانیاری تەاوم لەبەردەست نیە لەسەر ئەوەی كە ئایە تا ئێستا كەس بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی راژە داوای پێشكەش كردووە یان نا.
Top