په‌يامى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له يادى ڕاپه‌ڕيندا
ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى كوردستان بووه هه‌وێنى ئازادى و دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به سايه‌ى كار و شه‌ونخوونى و خزمه‌تى خه‌مخۆرانى گه‌له‌كه‌مان؛ ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان بۆته نموونه‌ى ئازادى و دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م كوردستانیانى ئازیز ده‌كه‌ین و دووپات ده‌كه‌ینه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و ئامانجه كار ده‌كات كه هاووڵاتیانى كوردستان 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕاپه‌ڕینیان له پێناودا كرد. هاوكات سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین كه ته‌واوى ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆمان له سایه‌ى خوێنى ئه‌وان به ده‌ست هاتوون.
هیوادارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشترچوونى زياترى ئه‌زموونه‌كه‌مان و یه‌كڕیزى و ته‌بایى ته‌واوى هێز و پێكهاته‌كانى كوردستان. به‌رز و پیرۆز بێت یادی 22 ساڵه‌ى ڕاپه‌رین، دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ڕێگاى ڕزگاريى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
4ى ئازارى 2013
