نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له زووترين كاتدا بكه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى باسى سه‌ردانه‌كه‌ى دوێنێى له‌گه‌ڵ شاندى ياوه‌رى بۆ هه‌ڵه‌بجه و سنوورى ناوچه‌كه كرد و خۆشحاڵيى خۆى به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕى و ده‌ستخۆشى له به‌رپرسانى ناوچه‌كه و كابينه‌كانى پێشترى حكوومه‌ت كرد كه پڕۆژه و كار و خزمه‌تى زۆريان له سنوورى هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش كردووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌وه‌ى دوێنێ له سنوورى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى بينيان، كارى ئه‌مڕۆ نيه، به‌ڵكوو ده‌ره‌نجامى كار و پڕۆژه و خزمه‌تێكى زۆره كه پێشتر پێشكه‌ش به ناوچه‌كه كراوه. ڕوونيشى كرده‌وه كه ڕاسته كه‌موكوڕى و پێويستى هه‌ن، به‌ڵام كارى باشيش كراوه.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا؛ خه‌ڵك داواكارى هه‌يه و ئه‌مه‌ش شتێكى ئاسايى يه، به‌ڵام شێوازى داواكاريه‌كانيش گۆڕاوه، مايه‌ى خۆشحاڵى يه هاووڵاتيان ئێستا هه‌ست به‌و خزمه‌تگوزارى و ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن كه پيشكه‌شيان كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسگوزارن، به‌ڵام له فۆرم و شێوازى زۆر ماقووڵدا داواكاريى تريش ده‌كه‌ن كه مافى خۆيانه. هه‌ڵه‌بجه و سنووره‌كه شتى باشيان بۆ كراوه و مافى خۆيه‌تى زۆر شتى بۆ بكرێت، چونكه قوربانيى زۆرى داوه و سيمبۆڵى زوڵملێكراويى گه‌لى كورده. نێچيرڤان بارزانى جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه له زووترين كاتدا حكوومه‌ت ليژنه‌ى په‌يوه‌ندار ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى دوێنێ ڕاگه‌يانران، بكه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانى خاڵى سنووريى باشماخ - يش، سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند: تێبينيمان كرد كه خاڵه سنوورييه‌كان وه‌ك پێويست ئاگادارى يه‌كتر نين و به يه‌كه‌وه گرێ نه‌دراون، هه‌روه‌ها پێويستيان به ئامێر و داموده‌زگاى تايبه‌ت هه‌يه و هه‌ر دوێنێ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانمان ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به دابينكردنى ئه‌و پێداويستيانه بكرێت. هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێ هه‌موو مه‌رز و خاڵه سنوورييه‌كان به سيسته‌مێك پێكه‌وه گرێ بدرێن و هاتوچۆ و مانه‌وه له هه‌موو كوردستان ببێته يه‌ك سيسته‌م و به تۆڕێك پێكه‌وه گرێ بدرێت و حكوومه‌تيش هه‌موو پێداويستييه‌كانى دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌م سيسته‌مه دابين ده‌كات.
هه‌ر له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى دوێنێى سه‌رۆك وه‌زيران و شاندى ياوه‌رى بۆ هه‌ڵه‌بجه و سنوورى ناوچه‌كه، عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند: به دڵنياييه‌وه سه‌ردانێكى باشه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى له نزيكه‌وه‌ى ناوچه‌كان زۆر پێويسته و كاريگه‌ريى زۆر باشى ده‌بێت، بۆيه‌شه ده‌بێ ده‌ستوبرد له ده‌ستپێكردنى ئه‌و پرۆژانه بكرێت كه دوێنێ ڕاگه‌ياندران و له زووترين كاتدا بكه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پڕۆژه ياسايه‌ك و ئه‌و تێبينيانه‌ى له سه‌ريان دراون؛ تاتوێ كران و گفتووگۆيان له‌سه‌ر كرا. ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژه ياسايانه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه ئاماده ده‌كرێن، سه‌رۆك وه‌زيران داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه به پێى ده‌ستوورى عيراق؛ هه‌رێمى كوردستان ئه‌و مافه‌ى هه‌يه ياساكانى خۆى به پێى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابڕێژيت و مه‌رج نيه ده‌قاوده‌ق ياساكانى به‌غدا جێبه‌جێ بكات، بۆيه‌شه ده‌بێ سوود له‌و مافه ده‌ستوورييه وه‌ربگيرێت و هه‌موو پڕۆژه ياساكان له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌رێمى كوردستاندا و به ڕه‌چاوكردنى ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا؛ ئاماده بكرێن.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندن و ڕێژه‌ى زيادى كارمه‌ندان له هه‌ندێ داموده‌زگاى حكوومه‌ت و كه‌مييان له هه‌ندێكى ديكه خرايه به‌ر باس و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه سيسته‌مێك هه‌بێت بۆ پێداچوونه‌وه و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى حكوومه‌ت به سه‌ر داموده‌زگاكاندا به شێوه‌يه‌ك كه ڕێژه‌ى زياده و كه‌مى له داموده‌زگاكان نه‌هێڵێت و ئه‌و كه‌موكوڕيانه‌ى له ڕێژه‌ى كارمه‌نداندا هه‌يه، چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌م كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ليژنه‌يه‌ك له لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى له چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه بكۆڵێته‌وه و چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه.
