شاندی قوتابیانی زانكۆكانی ئەڵمانیا ده‌سته‌ی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی كۆبوونەوە

شاندی قوتابیانی زانكۆكانی ئەڵمانیا ده‌سته‌ی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی كۆبوونەوە
4ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ دووشەممە، شاندێكی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا كه‌ ژماره‌یان (21) قوتابی بوو له‌ پسپۆری بواری جیاجیا كە به‌سه‌ردانێك له‌سه‌ر داوه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستانن، سه‌ردانی ده‌سته‌ی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رِێز (ساسان عه‌ونی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیان لێكرا.
لە دانیشتنەكەدا، گفتوگۆیه‌كی كراوه لەنێوان هەردوولا دروستبوو، تێیدا قسه‌ و باس له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ هه‌رێم به‌خۆیه‌وه‌ی دیوه‌ و باری ئافره‌تان و مافه‌كانی مرۆڤ و رۆڵی رێكخراوه‌كان له‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گفت و گۆی له‌سه‌ر كرا.
Top