ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 400 هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر 2 هه‌زار منداڵی بێباوك دابه‌شده‌كات
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری مادی به‌سه‌ر 2 هه‌زار منداڵی بێباوكدا دابه‌شده‌كات، ئه‌م هاوكارییه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزانی كوردستاندایه، له‌وباره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گوتی؛ پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان، دوو به‌شه، به‌شێكیان هاوكارییه‌كه‌ی له لایه‌ن رێكخراوی مانگی سووری ئیمارراتییهوه دێت و مانگانه (3854) سێ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و په‌نجاو چوار منداڵی بێباوك لێی سوودمه‌ند ده‌بن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی شایسته دابه‌شی ده‌كات، به‌شه‌كه‌ی تری پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان، كوردستانییه و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری دهوڵهمندان و خێرخوازانی كوردستان هاوكاری مادی به‌سه‌ر (2000) دوو هه‌زار منداڵدا دابه‌ش ده‌كات.
مو‌سا ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌و 2 هه‌زار منداڵه‌ی كه له ئێستادا هاوكارییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین، خه‌ڵكی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌رمیان)ن، هه‌ر منداڵێكی بێباوك مه‌بله‌غی 200$ دووسه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی وه‌رده‌گرێت كه هاوكاری چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2012یه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هاوكاری چوار مانگی دیكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر گوتی: ته‌نها له ساڵی 2012وه نزیكه‌ی 6 هه‌زار منداڵی بێباوك له پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان سوودمه‌ند بووه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین ئه‌م رێژه‌یه فراوانتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو منداڵێكی بێباوك له كوردستاندا بگرێته‌وه.
