سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە: ئەو پرۆژانەی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی دانا گەورەترین بودجەی لە مێژووی ھەڵەبجە بۆ تەرخانکراوە

سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە: ئەو پرۆژانەی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی دانا گەورەترین بودجەی لە مێژووی ھەڵەبجە بۆ تەرخانکراوە
3ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ٨٨ پرۆژەی جیاجیای لەسەرجەم سێکتەرەکان لە شاری ھەڵەبجە دانا و بریاریشە پاشنیوەرۆ سەردانی قەزایی پێنجوێن بکات.

خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگَەیاند:\" ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی ٨٨ پرۆژەی جیاجیا لە سەرجەم سێکتەرەکان ،دا گەیشتە شاری ھەڵەبجەی شەھید .
گوتیشی:\"" ئەو بودجەیەی بۆ ئەو ٨٨پرۆژەیە دانراوە بە گەورە ترین بودجە دادەنرێت لە مێژووی شارەکەدا کە بریتی یە لە ١٥٤ ملیار دینار، پڕۆژکانیش لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ڕێگاوبان، دروستکردنی پرد، کردنەوەی فەرمانگەی نوێیە.\""
ھەروەھا بریاریشە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سەرۆکی حکومە سەردانی شارۆچکەی پێنجوێن بکات و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دابنێت و وتارێکیش پێشکەش بکات."
Top