سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی زنجیرە تەقینەوەكانی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیی بەغدا و چەند پارێزگای عێراق دەكات
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو كردە قێزەوەنە تیرۆریستیانە دەكەین كە بوونەتە مایەی ئەوەی ژیان و ئاسوودەیی و پێكەوەژیانی خەڵك لەو ناوچانە تێك بچێت و بشێوێندرێت. داوا لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەكان دەكەین ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە ئاشكرا بكەن و ڕادەستی یاسای بكەن. لە خوای گەورە داواكارین شەهیدانی ئەو ڕووداوە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2ـی 3ـی 2013
