لێدوانى نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر ناساندنى جینۆسایدى گه‌لى كورد له لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانه:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و تاوانانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان له عێراق ئه‌نجام دراون؛ وه‌ك جینۆساید بناسێنێت؛ گفتوگۆى كرد. خۆشحاڵ بووین؛ نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام درا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به فه‌رمى دانى به جینۆسایدى كورددا نا. ئه‌وه‌ش ڕووداوێكى گرنگه له خه‌باتمان بۆ دادپه‌روه‌رى و دانپێنان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌زاران پیاو ژن و منداڵ كه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى پێشوو بوونه قوربانى. هه‌روه‌ها ڕووداوێكى گرنگه بۆ ڕزگاربووانى ئه‌نفال و چه‌كى كیمیايى و بۆ منداڵانى شه‌هیدان كه هه‌وڵ ده‌دن ژیانیان بنیاد بنێنه‌وه.
سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵیان دا ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام بدرێت، هه‌زاران كورد له به‌ریتانیا و به‌ريتانیه‌كانى دۆستى كوردستان كه واژوویان له‌سه‌ر داوكاريى ناساندنى جینۆساید كرد. ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و به تایبه‌تى گرووپى سه‌رجه‌م پارته‌كانى دۆستى گه‌لى كورد له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كه كاریان كرد بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و گفتوگۆیه و نوێنه‌رایه‌تيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا كه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان كرد و به‌رده‌وام بوون تا به سه‌ركه‌وتوویى به ئه‌نجام گه‌یشت.
ناساندنى جینۆسایدى كورد له لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه؛ دوا به‌دواى ناساندنى ساڵى ڕابردووى په‌رله‌مانى نه‌رویج و سوید هات. سوپاسى هه‌موو لایه‌كیان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌وه هانى دۆستانمان و دۆستانى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى له وڵاتانى ديكه‌ش بدات بۆ ناساندنى جینۆسایدى گه‌لى كورد. ده‌بێ هه‌موومان به یه‌كه‌وه له دژى سته‌م بوه‌ستین له هه‌ر كوێ ڕوو بدات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان
28/2/2013
