رادیۆیه‌كی تایبه‌ت به منداڵان ده‌كرێته‌وه
سەرۆکی تۆڕی بەرگری لە مافی منداڵانی کورد و خاوەنی بیرۆکەی ڕادیۆکە، محەمەد ڕواندزی، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند \"به‌هۆی بوونی بۆشاییه‌كی زۆر له بواری میدیای منداڵان له هه‌رێمی كوردستان و رێژه‌ی كه‌می ئه‌و به‌رنامانه‌ی تایبه‌ت به منداڵ له كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندن په‌خش ده‌كرێت، بیرمان له‌وه كرده‌وه كه وه‌ها كه‌ناڵێكی رادیۆیی دابمه‌زرێنن كه په‌خشه‌كه‌ی له سه رتاسه رى كوردستان ده‌بێت\"".
ڕواندزی گووتیشی رادیۆکە به‌ناوی رادیۆی منداڵانی كوردستانه و دواى ته‌واو بوونى رێكاره ياساييه‌كانى ده‌ست به‌وه‌شان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌شڵێت \""رادیۆیه‌كه ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانياى نجلاءه وه پشتگیری دارایی لێده‌كرێت\"".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد زۆرێك له به‌شه‌كان خۆی سه‌رپه‌رشتیی دەکات و ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكاری پڕۆگرامه‌كانیش له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵێكی بهههرمهندهوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
