نێچيرڤان بارزانى: له كاتى پێويستدا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌م
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران باسى له بودجه‌ى فيدرالى كرد و ڕايگه‌ياند حكوومه‌تى عيراق موسته‌حه‌قاتى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى نه‌خستووه‌ته ناو ياساى بودجه‌ى فيدرالييه‌وه كه له بوارى نه‌وتدا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتى: \"حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كاته‌وه كه پێشتر له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فيدرالدا ده‌رباره‌ى موسته‌حه‌قاتى ئه‌و كۆمپانيايانه كراوه و به‌و پێيه حكوومه‌تى فيدرال ده‌بێ موسته‌حه‌قاتى ئه‌و كۆمپانيايانه بدات\"".
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه و ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هيواى خواست ئه‌و شانده‌ى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانى به‌غداى كردووه، له‌سه‌ر كێشه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى سه‌ردانيشى بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند ئێمه له وڵاتێكدا ده‌ژين و سه‌ردانى به‌غدا پێويستى به داوه‌تكردن نيه و كه‌ى پێويست بوو له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بۆ گفتوگۆ، ئاماده‌ين سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ين. كێشه‌مان له‌گه‌ل به‌غدا هه‌يه و ده‌بێ ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش بێگومان هاتوچۆ و دانيشتن پێويسته، بۆيه‌شه كه‌ى كاته‌كه‌مان ده‌ستنيشان كرد، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ين.
نێچيرڤان بارزانى ڕوونيشى كرده‌وه \""سه‌ردانى به‌غدا به ماناى ئه‌وه نيه كه له شه‌و و ڕۆژێكدا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئێمه ديالۆگ ڕه‌ت ناكه‌ينه‌وه و دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه هه‌ر كاتێك پێويست بوو له‌پێناو چاره‌سه‌ريدا سه‌ردان و گفتوگۆ ده‌كه‌ين.\""
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و ده‌رباره‌ى دانانانى سيسته‌مى پێوه‌رى زيره‌ك؛ سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ده‌بێ دانانى پێوه‌رى زيره‌ك ببێته يه‌كێك له ئه‌وله‌ويه‌تى له پێشى كارى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك و به پێى پێويستييه‌كان و به كه‌مترين كێشه و كه‌موكورتى بگاته هاووڵاتيان. داوايشى له وه‌زاره‌تى كاره‌با كرد كه زۆر گرنگى به‌م به‌رنامه‌يه بده‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن له كاتى خۆي‌دا بيخه‌نه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌باش، سه‌رۆك وه‌زيران گوتى: \""ده‌بێ هه‌مووان پابه‌ند بن و سيسته‌مێكى تۆكمه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كان هه‌بێت\"".
لاى خۆيه‌وه و هه‌ر ده‌رباره‌ى پرسى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌با، عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، ڕوونى كرده‌وه كه له سيستمى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌بادا سستييه‌ك هه‌يه و ده‌بێ وه‌زاره‌تى كاره‌با به شێوه‌يه‌كى ڕێكوپێكتر و كاراتر پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌با ئه‌نجام بدات و هه‌رچى كێشه و گرفتێك له‌و بواره‌دا هه‌يه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێويست داهاتى كاره‌با كۆ بكرێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، جه‌ختى له‌سه‌ر دانانى پلانێك بۆ زيادكردنى داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرايه‌وه كه ده‌بێ به‌رنامه و پلانه‌كان ببنه كار و بخرێنه بوارى پراكتيكه‌وه.
له كۆتاييدا، دواى گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و پاش ئه‌وه‌ى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكرن و باشتركردنى به‌نامه‌كه؛ چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى له لايه‌ن وه‌زيرانه‌وه خرانه ڕوو، به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با په‌سه‌ند كرا."
