بۆ لێكتێگه‌یشتنى نێوان رِۆژنامهنووسان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایش كۆنفرانسێك به‌رێوه‌چوو
له‌و كۆنفراسه‌دا حاكم ئازاد نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه كه مه‌به‌ست له‌و كۆنفراسه بۆ زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه و تێگه‌یشتن له كار و پیشه‌ى یه‌كتریه هه‌روه‌ك سه‌ندیكاى رِۆژنامهنووسان جه‌خت له سه‌ر جىَ بهجىَ كردنى قانوونى ژماره 35ى پارله‌مانى كوردستان ده‌كاته‌وه كه‌تایبه‌ته به‌كارى رِاگهیاندن و پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى له هه‌رێمى كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ى و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و قانوونه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رِۆژنامهنووسان بكرێت.
تارق گه‌ردى بهرِێوهبهرى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ له كۆنفرانسه‌دا ئه‌وه‌ى رِاگهیاند: هاوكارى سه‌ندیكاى رِۆژنامهنووسانى كوردستان ده‌بین له به‌دواداچوونى هه‌موو ئه‌و پێشیلكارایانهى كه به‌رامبه‌ر رِۆژنامهنووسان ده‌كرێت و له رِاستى و دروستى رِووداوهكان ده‌كۆڵنه‌وه‌و له‌و چواچێوه‌یه‌شدا كارمه‌ندى هێزه‌كانى ناوه‌خۆ له به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌م و پێشێلكاریهكانیان رِووبورِووى سزا ده‌كرێنه‌وه.
له رِێكخراوى یۆنامى خوێندرایه‌وه كه چه‌ند نمونهیكى كارى رِاگهیاندن و هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگاكانى رِاگهیاندن و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان له‌چه‌ند وڵاتێك خستهرِوو.
