د. دیندار زێباری پێشوازی لە نوێنەری ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنیستی ئەنتیرناسیونال كرد

د. دیندار زێباری پێشوازی لە نوێنەری ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنیستی ئەنتیرناسیونال كرد
27 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی لە كارستن یورغوغنسن لێكۆلێنەر لە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیاكە بارەگای سەركییان لە بریتانیای كرد. لە دیدارەكەدا باس لە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عیراق بەگشتی و لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی كرا. هەروەها بەڕێز كارستن باس لە كارو چالاكیەكانی كرد كە كارەكانیان زیاتر تیشك دەخاتە سەر بەندكراوەكان لە زیندانەكانی عێراق. هەروەها لە سەردانەكەیان بۆ هەرێم داوایان كرد كە ئاسانكاری بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن.

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بە سەردانەكەیان بۆ هەرێم و باس لە ڕەوەشی مافی مرۆڤی كرد لە هەرێم و هەماهەنگی لەم بوارەوە لە گەڵ بەشی مافی مرۆڤ لە یونامی و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ۆریكخراوەكانی تری هاوشیوە و چۆنیەتی ئاڵوگۆرگردنی ڕاپۆرتەكان و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر هەر كەیسێك لە ڕاپۆرتەكان و رای حكومەتی هەرێم وەربگریێت ئنجا لەسەر بنچینەیێكی ڕاست و دروست ڕاپۆرتەكان بڵاوبكریتەوە. هەروەها بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر ئاسانكاریەك لەگەڵ وەزارەت و دام دەزگاكانی حكومەت بۆ ئەوەی وەك كەناڵێكی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ هەڵسوراندنی كارەكانیان بە شێوەیەكی باش و خێرا ئەنجام بدەن.

لەلایەكی ترەوە یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە باسی لە دوا پێشهاتەكان لە بواری مافەكانی مرۆژ لە ناوچەكەدا كرد لە همان كاتدا گووتی هەرێمی كوردستان بە بەلگەوە و دانپێنان لەلایەن كۆمەلگا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەوانەش یوئێن هەنگاوی باشی ئەنجامداوە لە بواری پێشخستنی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەسەر ئاستا جیاجیاكاندا و هەنگاوەكان بەردەوامن بۆ پێشخستنی مافەكانی مرۆڤ و بەدیهێنانی دیموكراتییەت و بەهێز كردنی رۆلی یاسا و گەشەسەندن بە هەماهەنگی لەگەڵ یونامی و رێكخراوەكانی تری نێودەوڵەتی.
Top