ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى هاوكارى قوتابیه‌ هه‌ژاره‌كانى شاره‌زوور ده‌كات

ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى هاوكارى قوتابیه‌ هه‌ژاره‌كانى شاره‌زوور ده‌كات
27 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- به‌ئاماده‌بونى سه‌عید سه‌لیم پشده‌رى به‌رپرسى لق 12 و قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور و نوێنه‌رى داموده‌زگا حزبى وحكومییه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌هۆڵى بۆنه‌كان، لێهات بارزانى دیارى و هاوكارى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى به‌خشیه‌ قوتابیه‌ كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كانى شاره‌زوورو ده‌وروبه‌رى. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا لێهات بارزانى كه‌سوكارى ئه‌و قوتابیانه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌رووداوى به‌شه‌ ناوخۆیى فیرده‌وس گیانیان له‌ده‌ستدا بوو و بریندار بوون ویراى ده‌ربرینى هاوسۆزى وهاوخه‌مى بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ پشتگیرى و هاوكارى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌ربرِى كه‌ بریندار بوون. له‌گوته‌یه‌دا قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور سه‌ردان وهاوكارى ده‌زگاى خیرخوازى بارزانى به‌رزنرخاند و گوتى: ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى چۆن شۆرِشى بارزانى بۆ هه‌موو میلله‌تى كورد بوو ئێستا ئه‌و ده‌زگایه‌ بۆ هه‌موو كوردستان كار ده‌كات.
Top