25 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له گشتاندنێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا كه نێردراوه بۆ سه‌رجه‌م بهرِێوهبهرایهتی گشتی په‌روه‌رده‌كان، داوا كراوه له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگه‌كان له كاتی سه‌یران بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و گه‌شتی قوتابخانه‌كان، زبڵ و خاشاكی به‌جێماو و پاشماوه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه كۆبكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك تهندروستمهندانه گه‌شته‌كانیان كۆتایی پێ بهێنن.
ئه‌م برِیارهش له كاتێكدایه كه ساڵانه و به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه به‌شێكی دیار له گه‌شتیاران، پاشماوه و پیسی له دوای خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و ژینگه و سروشتی سه‌یرانگاكان پیس ده‌كه‌ن.