كۆنفرانسی پێداچوونه‌وه به پلانی ستراتیژی چوار ساڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان بهرِێوهچوو
كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ له‌گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئامانج له‌به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه بۆ ئه‌وه‌یه پێداچوونه‌وه به‌پلانی ستراتیژی بكرێ له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و كاراكردنی هه‌وڵه‌كانیش به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر توندوتیژییه‌ك كه دژ به‌ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێ.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیش گوتی: به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفرانسه گفتوگۆیه‌كی چرِ له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ر پێشنیاز و تێبینیهكیان له‌باره‌ی پلانه ستراتیژیه‌كه و چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌یان بێت به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌موو یهلاكمان خزمه‌ت به‌پرسی ئافره‌ت بكه‌ین.
گوتیشی: پرسی زیادبوونی رێژه‌ی ته‌لاق ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تری حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ش، هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق كه‌م ببێته‌وه، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێ كه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه و ئافره‌تی كوردستان بكه‌ین.
لایه خۆیه‌وه كورده عومه‌ر بهرِێوهبهری گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له‌گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ماوه ساڵێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پلانی ستراتیژییه‌كه جێبه‌جێ بووه، له‌پلانه‌كه‌دا هاتبوو كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا 20 نووسینگه‌ی بهرِێوهبهرایهتیهكه بكرێته‌وه كه‌چی ته‌نیا له‌ساڵێك دا 16 نووسینگه كراوه‌ته‌وه، برِیاریش دراوه له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكاندا نووسینگه و لهناحیهكانیش هۆبه‌ی ئه‌و بهرِێوهبهرایهتیه بكرێته‌وه.
گوتیشی:باڵه‌خانه‌ی پێویست بۆ بهرِێوهبهرایهتیهكانی توندوتیژی له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌كرێته‌وه و تائێستاش 487 خول و سیمنار و وۆركشۆپ كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامدانی كۆنفرانس له‌پلانه‌كه‌دا نه‌بووه كه‌چی 2 كۆنفرانیش ئه‌نجامدراوه و ژماره‌یه‌ك لهبهرِێوهبهری نووسینگه‌كانیش ئافره‌تن و رێژه‌ی ئافره‌تی پۆلیس و كارمه‌ندانی ئافره‌تیش لهبهرِێوهبهرایهتی و نووسینگه‌و هۆبه‌كان له‌زیاد بووندایه.
