ئه‌و ماتۆرِسوارانه‌ی جانتای ئافره‌تانیان ده‌رِفاند ده‌ستگیر كران
به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، رِایگه‌یاند كه دوو تاوانباریان له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ده‌ستگیر كردووه كه له هه‌ولێر به ماتۆرِسكیل جانتای ئافره‌تانیان ده‌رِفاند و شتومه‌كه‌كانیان ده‌برد.
عه‌مید عه‌بدولخالق ده‌ڵێت: \"ئه‌و دوو تاواباره كه به رِه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 17 ساڵ و ئه‌وی تریش 18 ساڵه، خه‌ڵكی به‌عقوبه و شێخانن و له ماوه‌ی رِابردووشدا زیاتر له 15 تاوانیان ئه‌نجام داوه.\""
به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها داواشی له‌و هاوولاَتیانه كرد كه له ماوه‌ی رِابردوودا دزیی هاوشێوه‌یان لێ كراوه، سه‌ردانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بكه‌ن و له‌وێ وێرِای تۆماركردنی سكالاَ، ده‌توانن دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌شی دا كه له هه‌ولێر دیارده‌ی سواڵكردن یه‌كجار زۆر بووه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كه‌سانی بیانین و پۆلیسیش له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه و دواجار بنبرِكردنی ئه‌و دیارده دزێوه."
