له كه‌ركوك ٧ كه‌س له‌به‌ر بازرگانی بە ئافرەت دادگایی كران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك به (باس نیوز)ى ڕاگه‌یاند ئه‌و 25 كه‌سه له پێنج ماڵدا بوون له‌ناو ئه‌و شوقانه‌دا كه له حه‌فت پیاو و 18 ژن پێكهاتبوون كه كارى سێكسفرۆشی و بازرگانیكردنیان به ژنه‌وه ده‌كرد .
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانماندا له گه‌ڕه‌كى موسه‌ڵا ئه‌و 25 كه‌سه ده‌ستگیر كران و ره‌وانه‌ى دادگا كران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دادگاى كه‌ركوك سزاى حه‌فت ساڵى زیندانى سه‌پاند بۆ هه‌ریه‌ك له‌و حه‌فت پیاوه، ئه‌ویش به‌پێى مادده‌ى 234ى سزاى عێراقى و 18 كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ى ئه‌و شارانه كرانه‌وه كه پێشتر لێیه‌وه هێنرابوون بۆ شارى كه‌ركوك.
