هەڵمەتی كوتان لە سەرتاسەری هەرێم دەستی پێكرد

هەڵمەتی كوتان لە سەرتاسەری هەرێم دەستی پێكرد
23 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشیی سورێژە دەستی پێكرد كە ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا منداڵانی تەمەن 6ساڵ 12ساڵ لە هەڵمەتەكەدا دەكوترێن.
لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر، سەرهەنگ جەلال، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی كوتانی دژی نەخۆشیی سورێژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 6ساڵ بۆ 12 ساڵی دایە و لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەكوترێن.
ئاماژەیشی دا، لە سنووری پارێزگای هەولێر 260هەزار منداڵ ئەم هەڵمەتە دەیانگرێتەوە كە بودجەی 240ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە، 308تیمیش بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەم هەڵمەتە پێك هێندراوە.
Top