ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار سێ توێژینه‌وه‌ى زانستى له باره‌ى په‌ره‌پێدانى گه‌شتوگوزار خه‌ڵات كرد
له هۆلى په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ولێر رێوره‌سمى خه‌ڵات دابه‌شكردنه‌كه به‌رێوه‌چوو. شایانى ئاماژه‌یه له مانگى 10ى 2012 ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند بوو كه پێشبركه‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى له باره‌ى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار ساز ده‌كات، دواى پیشكه‌ش كردنى 10 توێژینه‌وه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى فه‌رمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و كۆلیژى كارگێرى و ئابوورى تویژینه‌وه‌كان هه‌لسه‌نگاندنیان بۆ كرا و 3 توێژینه‌وه به یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ده‌رچوون. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ به‌زانستى كردنى گه‌شتوگوزار و پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌ى زانستى له ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ساڵى 2013 هه‌مان پێشبركێ له لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار ساز ده‌كرێت و له ئه‌نجامدا له كۆنفرانسێك بۆ توێژینه‌وه‌كان له مانگى 10 ساز ده‌كرێن و یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن. ئه‌وه‌ى ئاره‌وزوومه‌نده به‌شدارى بكات له ئێستاوه ده‌توانێت ده‌ست به توێژینه‌وه‌كه‌ى بكات و پێشكه‌شى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى بكات.
