سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كۆبوونه‌وه
سه‌رۆك بارزانی جارێكی دیكه سوپاسی گه‌ل و وڵاتی رووسیای كرد بۆ پێشوازیكردن و میوانداریكردنی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی كه بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له رووسیا ژیان .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له چه‌ندین بابه‌تی گرنگ كرا به تایبه‌تیش په‌یوه‌ندیی نێوان عێراق و رووسیا ، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان و رووسیا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت و به‌ره‌وپێشه‌وه بچن .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئاواتم بوو كه سه‌ردانی رووسیا بكه‌م و سوپاسی گه‌لی رووسیا بكه‌م بۆ پێشوازیكردنیان له سه‌ركرده‌ی كورد بارزانی نه‌مر، له كاتێكدا كه هه‌موو ده‌رگاكان له به‌رده‌میان داخرابوون، به‌ڵام وڵاتی ئێوه ده‌رگایان بۆ كرده‌وه ، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌روه‌ك چۆن دوێنێ سه‌رۆك پوتین باسی كرد، پێویسته په‌یوه‌ندیی دۆستانه و به‌هێز هه‌بێت له نێوان رووسیا و عێراق و كوردستاندا.
له ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له رۆڵی وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی رووسیا به تایبه‌تی له بواره‌كانی وزه و دابینكردنی كاره‌با له عێراق و كوردستان كرا، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبووهنهوهكهی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا تایبه‌ت بوو به بارودۆخی سوریا و كاریگه‌ریی له سه‌ر بارودۆخی كوردستان و عێراق.
سه‌رۆك بارزانی گوتی كه ئێستا نزیكه‌ی 75 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و و هه‌رێمی كوردستان جگه له یارمه‌تیدانی ئه‌وان، یارمه‌تی مرۆیی ده‌نێرێته ناو خاكی سوریاش، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته گه‌لانی سوریا خۆیان بریار له سه‌ر ئایندهی خۆیان بده‌ن و پێویسته دۆزی كورد له سوریا چاره‌سه‌ر بكرێت و دان بۆ مافه‌كانی كورددا بنرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری و بالێوزی عێراق له روسیا فایه‌ق نێروه‌یی هاورێیه‌تی سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ریان بوون له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێكهاتبوون له: مه‌سرور بارزانی، فوئاد حوسێن ، ئاشتی هه‌روامی، كامه‌ران ئه‌حمه‌د، فه‌لاح مسته‌فا و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له رووسیا دكتۆر ئاسۆ جه‌نگی، شاندی رووسیاش به سه‌رۆكایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا (سێرگی لاڤروڤ) پێكهاتبوون له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه میخایل بۆ‌گدانۆڤ و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و په‌رله‌مانتاری ڕووسی.
