قوتابیان لە رێنماییەكانی هاتوچۆ هۆشیار دەكرێنەوە
ئەمین ساڵح، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دەمانەوێت قوتابی لە رێنماییەكانی هاتوچۆ بەتایبەت لە كاتی پەڕینەوە شارەزا بكەین. بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەمان داناوە كە لە قوتابخانەكانی ناو شاری سلێمانی و شارۆچكە و شارەدێكان ئەو وانانە لە رێگەی شارەزایانی بواری هاتوچۆوە بڵینەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی شاری سلێمانی، گوتی: هاوكات هەمان بەرنامە بۆ باخچەی ساوایانیش جێبەجێ دەكەین.
ئەمین ساڵح، هەروەها گوتی: دەمانەوێت بەم هۆشیاریە ئەوە لای قوتابی دروست بكەین كە هەمیشە ئاگاداری سەلامەتی گیانی خۆی و هاورێكانی بێت و هۆشیاریەكی گشتی هاتوچۆشی لە دەروندا دروست بێت و بۆ دوارۆژی سودی دەبێت.
