سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی روسیای فیدراڵ پێشوازی لێكرا
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر خرانه به‌ر باس، له‌وانه په‌یوه‌ندی ئابوری و رۆشنبیری و رۆڵی كۆمپانیا روسیه‌كان له پرۆسه‌ی دووباری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو لا كرد و گوتی: پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و پێشه‌وه بچن.
هه‌روه‌ها باسی مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردی كرد به‌و قوربانیانه‌ی داویه‌تی له پێناو ئازادی و سهرفرازیدا. سه‌رۆك بارزانی تیئكیدی كرده‌وه، كه گه‌لی كوردستانی عێراق پابه‌ندن به ده‌ستووری عێراق و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی، كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و روسیادا له چوارچێوه‌ی عێراقدا دایه.
سه‌رۆك پۆتین له لای خۆیه‌وه ته‌ئكیدی له دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی روسیا‌و كوردستان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان ئاگاداری خه‌باتی گه‌لی كوردستان و خه‌باتی بارزانی نه‌مرن كه ماوه‌یه‌ك ژیانی له روسیا بردۆته سه‌ر.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رۆك پۆتینی كرد بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته كه سه‌ردانی مۆسكۆ بكات چونكه بۆ ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه باسی ئه‌م شاره به‌شێك بووه له ژیانی، چونكه باوكی و زۆرێك له كه‌سوكاری له‌م وڵاته ژیاون و ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو كه سه‌ردانی ئه‌م شاره بكات.
