نێچيرڤان بارزانى داواى پشتگيريى كه‌رتى كشتو‌كاڵى له هۆڵه‌ندا كرد
له ديدارێكدا باس له په‌يوه‌ندييه‌كان و ڕه‌وشى ئێستاى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عيراق كرا و كێشه و گرفته‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و دۆسێيانه‌ى تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێراوى ماونه‌ته‌وه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌روه‌ها بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و سووريا به تايبه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به تايبه‌تيش توركيا، گفتوگۆيان له باره‌يه‌وه كرا.
له ديداره‌كه‌دا شاندى هۆڵه‌ندى ڕايگه‌ياند كه وڵاته‌كه‌يان نيازى هه‌يه وه‌كوو ڕێزگرتنێك له قوربانيانى كاره‌ساتى كيمياباران، مۆنۆمێنتێكى ياده‌وه‌ريى هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌ندا دروست بكه‌ن. ده‌رباره‌ى بوارى ئابوورى و پێشكه‌وتنى ئابووريش له هه‌رێمى كوردستان، شاندى ميوان ئاماده‌يى كۆمپانيا هۆڵه‌ندييه‌كانيان نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ردوو بوارى ژێرخان و سه‌رخانى ئابووريدا ڕۆڵى خۆيان له هه‌رێمى كوردستان ببينن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن، به تايبه‌تيش له بوارى كشتوكاڵدا كه گرنگييه‌كى زۆرى پێ ده‌ده‌ن و له‌مباره‌يه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى كشتوكاڵ و ئاودێرى و چه‌ندين وه‌زير و به‌رپرسى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان ساز داوه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان پێشوازى له‌م هه‌وڵانه كرد و به تايبه‌تيش سوپاس و پێزانينى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و مۆنۆمێنته‌ى كه ده‌يانه‌وێ له هۆڵه‌ندا بۆ ياده‌وه‌ريى هه‌ڵه‌بجه دروستى بكه‌ن، هه‌روه‌ها داواى لێ كردن كۆمپانيا هۆڵه‌ندييه‌كان به‌و ئه‌زموونه فراوانه‌ى له بوارى كشتوكاڵيدا هه‌يانه، ڕوو بكه‌نه كوردستان و چ له بوارى وه‌به‌رهێنان و چ له بوارى پێشكه‌شكردنى شاره‌زاييدا، هاوكارى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراليش سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له عيراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه گفتوگۆ و ديالۆگى به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ريى كێشه و گرفته‌كان هه‌بێت و هه‌وڵ بدرێت هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له لايه‌كى ديكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى چاوى به ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌ريتانياى به ڕه‌چه‌له‌ك كورد نازم زه‌هاوى كه‌وت. له ديداره‌كه‌دا ڕه‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر خرايه به‌ر باس و بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسانه گۆڕيه‌وه.
لاى خۆيه‌وه نازم زه‌هاوى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێى ديالۆگه‌وه به‌رز نرخاند و ڕايگه‌ياند پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له بوارى بنياتنانى ژێرخان و پێشكه‌وتنى ئابوورى و وزه‌دا؛ مايه‌ى گرنگى و بايه‌خپێدانى به‌ريتانيايه.
