نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان ده‌خوازێ هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق باسى له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: ده‌خوازین له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌ڵویستى سهركردایهتيى سیاسيى هه‌رێمى كوردستان بین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسيى عیراق. هه‌روا گوتى: ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ى هه‌موو پشتگیرى و هاوكاریه‌كین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عیراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ بۆ ده‌سپێكى دیالۆگێكى نیشتمانى له‌پێناو به‌شداريكردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسيى عیراق و هێوركردنه‌وه‌ى بارگرژیه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌و هه‌وڵه‌ى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، دووپاتى له هه‌ڵوێستى سهركردایهتيى سیاسى و حكوومه‌تى هه‌رێم كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان به دیالۆگ و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى دیالۆگى نیشتمانین به شێوه‌یه‌ك كه هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت و گوێ له بۆچوون و تێڕۆنینى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بگیرێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و هاوبهشيكردنى ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات. هه‌روا گوتى: ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌زموون و شاره‌زایى زۆرى هه‌یه و ده‌توانێ ڕۆڵى باشتر ببینێ بۆ یارمه‌تیدانى عیراقیه‌كان له‌و قه‌یرانه‌ى عیراق دووچارى هاتووه.
