لە دیالە تەقینەوەیەك چوار كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەیانی ئەمرۆ لە نزیك شارەدێی عوزێم، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی مەدەنیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو سەرنیشینی ئۆتۆمبیلەكە گیانیان لە دەستدا و دوکەسی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەكە ئاماژەشیدا: دوای تەقینەوەكە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراو بریندارەكان گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوەكانیش لەو بارەیەوە بەردەوامن.
