له‌سنووری باڵه‌كایه‌تی تا ئێستا نزیكه‌ی چوه‌ار مه‌تر به‌فر باریوه‌

له‌سنووری باڵه‌كایه‌تی تا ئێستا نزیكه‌ی چوه‌ار مه‌تر به‌فر باریوه‌
19 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- شه‌پۆلێكى ترى به‌فر بارین ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌و له‌ شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران زیاتر له‌ (35) سانتیمه‌تر به‌فر بارى و تیمه‌كانى رامالێنى به‌فرى یه‌ر به‌رێگاو بانى هه‌ولێر به‌رده‌وام بوونه‌ له‌ رامالێنى به‌فرله‌ رێگاى هاملتۆنى نێوان چۆمان-حاجى ئۆمه‌ران و به‌فر بارینه‌كه‌ نه‌ بۆته‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م وه‌ستانى ئاڵو گۆرِى بازرگانى و گه‌شتیارى نێوان هه‌رێمى كوه‌ردستان و ئێران.

عه‌بدولستار عادل به‌رپرسى تیمى به‌فر راماڵینى حاجى ئۆمه‌ران راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى (24) كاتژمێرى رابردوو (35) سانتیمه‌تر به‌فر له‌ رێگاى هاملتۆنى نێوان چۆمان_ حاجى ئۆمه‌ران باریوه‌و تیمه‌كانى راماڵینى به‌فر به‌رده‌وام بوونه‌ له‌ راماڵینى به‌فره‌كه‌و هیچ ئاسته‌نگێكى هاتووچۆ تاكو ئێستا دروست نه‌بووه‌، له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا كۆى به‌فرى باریوه‌ له‌ سنورى حاجى ئۆمه‌ران گه‌یشته‌ (3) مه‌ترو (45)سم.
Top