پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی 15 تاوانی راگه‌یاند
عه‌قیدی مافپه‌وه‌ر عه‌بدولقادر محه‌مه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند له‌ماوه‌ی زیاتر له مانگێكدا ژماره‌یه‌ك رووداوی كوشتن و دزی كردن روویانداوه كه 15 حاڵه‌ت بوونه، له‌و ژماره‌یه‌دا پێنج رووداوی حاڵه‌تی كوشتن و 10 رووداوی تریش حاڵه‌تی دزی كردن بووه، هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌رووداوی تری هاوشێوه روویداوه كه ئێستا له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌داین، هیچ وورده‌كارییه‌كی ئه‌و رووداوانه‌ش راناگه‌یه‌نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر رێرِه‌وی لێكۆڵینه‌وه ده‌بێت.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ی.ف.ا) به‌های شه‌ش هه‌زار دۆلار زێرِی له ماڵێك دزیبوو و هه‌روه‌ها تاوانبار (ع.ح.ع) له كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌شتی به‌هه‌شت كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی بیناسازیی دزیبوو، بۆیه هه‌ردوو تاوانبار به گوێره‌ی مادده‌ی 443 و مادده‌ی 446 ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراون، تۆمه‌تبارێكی دیكه به ناوی (م.ش.ر) نۆ لاپتۆپی له هۆڵه‌كانی خوێندنی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی بردبوو و هه‌روه‌ها تاوانبار (س.م.م) له گه‌رِه‌كی شاره‌وانی چه‌ند لاپ‌تۆپ و كه‌لوپه‌لێكی له چه‌ند ماڵك دزیبوو و هه‌ردوو تاوانباریش به‌پێی مادده‌ی 446 به‌ند كراون.
گوتیشی: سێ تۆمه‌تبار (چ.ب.چ) و (چ.ك.ه) و (چ.ك.ه) كه به رِه‌گه‌ز هیندین، سێ كیلۆ و 600 گرام زێرِیان له كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی زێرِ له هه‌ولێر دزیبوو و پاش ده‌ستگیركردنیان، دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه و به گوێره‌ی مادده‌ی 446 سزا دراون، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (ئ.ز.م) دزیی له ماڵك كردبوو و وێرِای ئه‌وه‌ش هه‌رِه‌شه‌ی له خاوه‌نی ماڵه‌كه كردبوو، به‌لاَم دواجار پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیریان كردبوو، تۆمه‌تبار (م.م.ع) شه‌ش هه‌زار دۆلاری به فێڵ له كه‌سێك وه‌رگرتبوو و دواتر هه‌لاَت بوو، به‌لاَم ئه‌ویش هه‌ر له لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاواناوه ده‌ستگیر كرا، تۆمه‌تبار (م.ئ.س) كه سێ ئۆتۆمبێلی له هه‌ولێر دزیبوو و پاشان جێی هێشتبوون وه‌ك ئاره‌زوویه‌ك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی ده‌دزی و پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌شوێنێك به‌جێی ده‌هێشت، تۆمه‌تبار (ج.ا.ح) كه خه‌ڵكی مووسڵه، له گه‌رِه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێر كیلۆیه‌ك زێرِ و برِێك پاره‌شی دزیبوو، به‌لاَم پاش كاتژمێرێك ده‌ستگیر كرا و به‌پێی مادده‌ی 443 سزا دراوه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (ف.ع.ق) شه‌ش لاپ‌تۆپ و 11 مۆبایل و ده‌مانچه‌یه‌ك و دوو كامێرا و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تری ئه‌لیكترۆنیی دزیبوو، ئه‌ویش به پێی مادده‌ی 443 ده‌ستگیر كراوه.
له‌باره‌ی وورده‌كاریی رووداوه‌كانی كوشتنیش، گوتی: هه‌ردوو تاوانبار (ن.م.س) و (ن.م.س) كه برای یه‌كترن، كه‌سێكیان به ناوی (ك.خ.چ) له ناحیه‌ی داره‌شه‌كران كوشتووه،
دوو تۆمه‌تباری تر به‌ناوی (ئ.خ.ئ) و (ئ.ئ.خ) كه كورِ و باوكن، كچێگكی خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشتووه‌و ئه‌وانیش ده‌ستگیر كران، تاوانبار (ك.ئ.پ) له ناحیه‌ی داره‌توو خوشك و دایكی خۆی به چه‌قۆ كوشتووه، بۆیه به پێی مادده‌ی 405 ده‌ستگیر كراوه.
