بارزانی بەرەو ڕووسیا بەڕێکەوت
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم، سه‌ردانی بارزانی چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و، وەها بڕیارە چاوی به گه‌وره‌به‌رپرسانی رووسیا بكه‌وێ.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونهوانهیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چه‌ندین پرسی گرنگی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی تاوتوو ده‌كات.
ئه‌و شانده‌ی یاوه‌ریی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی ده‌كه‌ن له‌م سهردانەیدا کە لەسەر داوایەکی فەرمیی وڵاتی ڕووسیایە، پێكهاتووه له مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا وه‌زیری ئاوه‌دانكرنه‌وه نیشته‌جێكردن، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.
