سه‌رۆك بارزانی ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو رێكخراوی (ی.ل.د.ك) و (ی.ق.ك) پیرۆز ده‌كات
به ناوى خواى مه‌زن و دڵۆڤان
خوشك و برایانى خۆشه‌ویست له هه‌ردوو مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى
یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان
سڵاوێكى گه‌رم
به بۆنه‌ى ساڵرۆژى دامه‌زراندنى هه‌ر دوو رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه پیرۆزباییه‌كى گه‌رمتان ئاراسته بكه‌م و له رێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه ئه‌م یاده مێژووییه له هه‌موو قوتابى و خوێندكار و لاو و گه‌نجانى كوردستان پیرۆز بكه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازى و پێشكه‌وتنتان بۆ بخوازم.
هیوادارم ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه وێستگه‌یه‌كى تر‌ى هه‌ر دوو رێكخراوه‌كه‌تان بێت بۆ به سه‌ركردنه‌وه و یادكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ریى و ده‌ستكه‌وته‌كانتان و داڕِشتنى به‌رنامه و پلانى سه‌رده‌میانه له پێناو گه‌شه‌پێدانى خه‌باتى له مێژینه‌ى ئه‌م دوو رێكخراوه تێكۆشه‌ره كه به درێژایى ده‌یان ساڵى ته‌مه‌نیان ، رۆڵێكى دیار و به‌رچاویان گێڕاوه له كاروانى خه‌بات و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و هه‌روه‌ها له خزمه‌تكردنى ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى و پیشه‌یى و دیموكراتیه‌كانى هه‌ر دوو توێژى لاوان و قوتابیان .
یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان دوو قوتابخانه‌ى پێگه‌یاندنى ده‌یان و سه‌دان تێكۆشه‌رى رێگه‌ى سه‌رفرازیى كوردستان بووینه و توانیویانه شانازییه‌كى گه‌وره بۆ خۆیان له مێژووى پڕ سه‌روه‌رى گه‌لى كوردستاندا تۆمار بكه‌ن .
ئێمه له كاتێكدا ساڵیادى دامه‌زراندنى هه‌ر دوو یه‌كێتیه‌كه‌تان ده‌كه‌ینه‌وه ، كوردستان بوه‌ته هه‌رێمێكى ئازاد و پێشكه‌وتوو و هه‌نگاوى ئومێد به‌خشى دیكه‌ش له ڕێدایه ، بۆیه رۆڵى ئێستا و داهاتووتان له قوربانیدان و خه‌باتى رابردووتان كه‌متر نییه و بایه‌خ و گرنگیه‌كى تایبه‌تى هه‌یه ، چاوه‌ڕوانین گه‌رموگوڕتر له جاران به‌رگرى له قوتابیان و لاوانى كوردستان بكه‌ن له پێناو وهدى هێنانى زیاترى ئامانجه‌كانیان و به‌رز راگرتنى مێژووى خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌مان و روحیه‌ته شۆڕشگێڕییه‌كه‌ى بۆ ئه‌وى هه‌میشه سه‌رى رم و شووره‌ى پۆڵایین له به‌ره‌ى گه‌لدا بمێننه‌وه .
دووباره ساڵى دامه‌زراندن له هه‌ر دوو یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌م و دڵنیاشین به هه‌مان ئه‌و روحیه‌ته و وه‌ك دوو یادگارى بارزانیى نه‌مر به چه‌كى زانست و هاوچه‌رخ له گۆڕه‌پانى پیشه‌یى و دیموكراسیی رۆڵى شیاوى خۆتان ده‌بینن.
هه‌ر شاد سه‌رفراز بن
مسعود بارزانى
17/2/2013
