مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه ئه‌م یاده شكۆداره له هه‌موو لاوانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان وێستگه‌یه‌كی دیكه‌یه له مێژووی پرِ سه‌روه‌ری لاوانی كوردستان له گۆرِه‌پانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان. چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌تان لێ ده‌كرێ كه به‌پێی به‌رنامه و جیهانبینییه‌كی نوێگه‌رانه دریژه به خه‌باتتان بده‌ن و ئه‌و مه‌ودا گرنگه له نێوانی حكومه‌ت و لاوانی كوردستاندا پرِ بكه‌نه‌وه كه به هه‌ق شایسه‌ته‌ی ئاماده‌بوونی تێكۆشه‌رانه‌ی ئێوه‌یه.
لاوانی كوردستان بزوێنه‌ری جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگان و به توانای بیر و بازووی ئه‌وان داهاتووی كوردستان بیات ده‌نرێ و شوورای پۆڵاینی پاراستنی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانین، بۆیه خه‌باتكردنی به‌رده‌وام له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان ئه‌ركێكی بێ چه‌ندووچۆنی رێكخراوه‌كه‌تانه.
گه‌شه‌پێدانی ئینتیمای نیشتمانی له‌ناو توێژی لاوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری دیموكراسی و گیانی لێبوورده‌یی و پێكه‌وژیانی ئاشتییانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی و ده‌مارگیری، بایه‌خدان به دروستكردنی كه‌سایه‌تی ئه‌رێنی لاو و په‌ره‌پێدانی توانای جه‌سته‌یی و فیكری و لێهاتووییان له مه‌یدانی كار و زانستخوازی و شیاندنیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن له دامه‌زراوه‌كان و له پرۆسه‌ی به‌رِێوه‌بردنی وڵات‌دا، كاركردن بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی لاوان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی ژیانیان و كه‌مكردنه‌وی رێژه‌ی بێكاری و نه‌خوێنده‌واری له‌ناویاندا و هوشیاركردنه‌وه‌یان له مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به لاوانی كوردستانی له تاراوگه و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجه له‌باره‌كان بۆ گه‌رِانه‌وه‌یان و چه‌ندینی دیكه‌یش ئه‌ركگه‌لێكن له ئه‌ستۆی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان وه‌كوو بابه‌تی خه‌بات، هاوكات ئه‌ركگه‌لێكن له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه كار بكات بۆ به‌دیهێنانیان وه‌كوو بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
دووباره پیرۆزبایی گه‌رم له ئێوه و له رێی ئێوه‌شه‌وه له هه‌موو لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده پرشنگداره له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا.
یادی هه‌موو ئه‌و لاوانه‌ی كوردستان، له هه‌موو نه‌ته‌وه و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌رز و به‌رِێز راده‌گرین كه له گۆرِپانه‌كانی خه‌بات و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریدا و له‌پێناوی ئازادی و دیموكراسی و ژیانی سه‌رفرازیدا گیانی خۆیان به‌خت كرد‌و چوونه ریزی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و هه‌میشه نه‌مره‌وه. ده‌ستی هه‌موو ئه‌و لاوانه‌یش ده‌گوشین كه ئه‌مرِۆ له خه‌باتی بنیاتنانی كوردستانه‌كه‌ماندا به بیر و بازوو كار ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن.
سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18ی شوباتی 2013
