مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌رِێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و گشت ئه‌ندامانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین له خزمه‌تكردنی ئه‌و توێژه هه‌ره زیندووه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه قوتابیانه به‌رده‌وام بن و هه‌رچی زیاتره له خواسته پیشه‌ییه‌كانتان و ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی قوتابیان و داوا ره‌واكانیان نزیكتر ببنه‌وه و وه‌كوو داكۆكیكارێكی ئه‌وان له گۆرِه‌پانی خه‌باتی مه‌ده‌نیدا شوێن ده‌ستان دیار و كاریگه‌ر بێ.
رێكخراوه‌كه‌تان له هه‌لومه‌رجێكی یه‌كجار دژوار‌دا له‌دایكبوو، هه‌نگاوه‌كانی خه‌باتیشی ئاوێته‌بوو به خه‌باتی شۆرِشگێرِانه‌ی گه‌لی كوردستان‌مان له شۆرِشی ئه‌یلول و هه‌موو به‌رخودانه‌كانله پێناوی ئازادی و دیموكراسیدا.
له رۆژگاری ئه‌مرِۆماندا خه‌باتی ئێوه له درێژه‌ی خه‌باتی رزگاری نیشتمانیدا، خه‌باتی بونیاتنان و هوشیاركردنه‌وه‌ی توێژی قوتابیانه بۆ به‌شداری كاریگه‌ر له پێشكه‌وتنی بورای خوێندن و په‌ره‌وه‌رده‌دا له‌پێناوی ئاماده‌كردنی لاوێكی به‌توانای شاره‌زا بۆ به‌رِێوه‌بردنی وڵات و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا و به‌ره‌وپێش بردنی ره‌ورِه‌وه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمیشه كه ده‌رفه‌تی یه‌كسانی خوێندن و درێژه‌پێدان به خوێندن بۆ هه‌مووان مه‌یسه‌ر بكات و هه‌رچی زیاتره ئه‌و هۆكارانه كه‌مبكاته‌وه كه ده‌بنه هۆی وازهێنانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له خوێندن. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده و دیموكراتیزه‌كردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م بواره و دروستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ و به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ن و دروستكردنی به‌شی ناوخۆیی و بایه‌خدان به قوتابیان له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی سیاسه‌ته‌كانی دیكتاتۆری و هه‌رچی زیاتر گرنیگیدان به ئاستی زانستی و شیاندن له‌و كۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ی مامۆستا بۆ بواری خوێندن و په‌روه‌رده ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌ركگه‌لێكنله ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمن، به‌ڵام جێبه‌جێكردنیان به‌ده‌ر نییه له به‌شداری كاریگه‌رانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی ئێوه‌یش له رێی هاندانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ خوێندن و دروستكردنی ئه‌و رایه‌ڵه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی مه‌ده‌نییانه له نێوانی ئاواته‌كانی قوتابیان و دامه‌زراوه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستاندا رێكده‌خات.
دووباره پیرۆزبایی گه‌رم له خۆتان و هه‌موو قوتابیانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌م بۆنه شكۆداره‌وه كه هاوكات رۆژی قوتابیانی كوردستانیشه. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و قوتابییه شه‌هیدانه داده‌نه‌وێنین كه له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا بۆ ئازادی و دیموكراسی و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه گیانی خۆیان به‌خت كرد.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18ی شوباتی 2013
