ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ده‌رمانخانه ده‌درێ به‌وه‌ی نابێ هیچی تر كه‌لوپه‌لی جوانكارى ء بۆن له ده‌رمانخانه‌كان بفرۆشن
د. ئاریان ئیبراهیم نوێنه‌رى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان رایگه‌یاند: له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه لیژنه‌كه‌مان به جیا له لیژنه پێكهێنراوه‌كانى دیكه سه‌ردانى زۆربه‌ى شوێن و چێشتخانه‌ء له‌فه‌فرۆشء ئه‌و سوپه‌رماركێته‌كانمان كردووه، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو 12 شوێن سزا دراون و سوپه‌رماركێت و فرۆشگایه‌كیش داخراون كه كه‌لوپه‌ل و خۆراكی به‌سه‌رچوویان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌و مانگه‌دا 32 ده‌رمانخانه به‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش مۆڵه‌تیان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی جوانكاری و بۆن له‌ده‌رمانخانه‌كان نه‌فرۆشن.
